رۆژنامه‌ی به‌یان
ناساندن:
رۆژنامه‌ی (به‌یان) رۆژنامه‌یه‌كی ئازاد و ئه‌هلییه گرنگی به هه‌واڵ و سیاسه‌ت ده‌دات له‌گه‌ڵ چه‌ند كایه‌یه‌كی تری وه‌كو كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكریی و هتد.. له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس بڕیاره هه‌فته‌ی جارێك به زمانی كوردیی و له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ببێته‌وه، له رۆژی 4/7/2012 به ژماره (583) مۆڵه‌تی ده‌رچوونی له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان وه‌رگرتووه، رۆژنامه‌نووس هاوژین عومه‌ر كه‌ریم خاوه‌نی ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ریه‌تی.
هاوكات رۆژنامه‌كه ماڵپه‌ڕێكی هه‌واڵیی ده‌بێت له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به ناونیشانی:
(www.bayanpress.net)
بیروبۆچوون و ئامانجه‌كانی رۆژنامه‌ی (به‌یان):
* رۆژنامه‌ی (به‌یان) باوه‌ڕی وایه كه رۆژنامه‌نووسیی له‌م هه‌رێمه‌دا تا رادده‌یه‌كی زۆر پێویستی به به‌خۆداچوونه‌وه و داهێنانی رێگای سێیه‌م له بواری رۆژنامه‌نووسیی كوردییدا هه‌یه، ئه‌ویش به تێپه‌ڕبوون له دوانه‌ی (رۆژنامه‌ی حزبیی) له لایه‌ك و (رۆژنامه‌ی ناحزبیی) له لایه‌كی تر، به‌ومانایه‌ی كاری ئه‌م رۆژنامه‌یه ته‌نها رووخاندن یان ته‌نها پیاهه‌ڵدان نییه، به‌ڵكو به بوێرییه‌وه و به په‌یوه‌ستبوون به مۆراڵ و ئیتیكی رۆژنامه‌نووسیی، كار له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتن و خستنه‌ڕووی دیارده و حاڵه‌ته سلبیی و نه‌خوازراوه‌كان ده‌كات جا له هه‌ر لایه‌ن و گرووپێكه‌وه بێت، یان له هه‌ر كایه و جومگه‌یه‌كی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بێت، هاوكاتیش به مه‌به‌ستی هه‌ڵنان و په‌ره‌پێدان، ده‌ست ده‌خاته سه‌ر ئه‌زموون و حاڵه‌ته جوان و ئیجابییه‌كان جا له هه‌ر لایه‌ن و گرووپ و ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه بێت، یان له هه‌ر كایه و جومگه‌یه‌كی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بێت.
* رۆژنامه‌كه كار بۆ چه‌سپاندنی زیاتری به‌هاكانی وه‌كو ئازادیی راده‌ربڕین، مافی مرۆڤ، پێكه‌وه‌ژیان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان و هتد.. ده‌كات، پێشیوایه بۆ رۆژنامه‌نووس ئاسایی نییه بیروبۆچوونی سیاسیی خۆی بكاته پێوه‌ر بۆ كاری رۆژنامه‌نووسیی، به‌ڵكو ئاساییه رۆژنامه‌نووس وه‌كو هه‌ر تاكێكی تری كۆمه‌ڵگه خاوه‌نی ئینتمای فیكریی خۆی بێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و باكگراوه‌نده فیكرییه له خزمه‌تی به‌هاكانی سه‌ره‌وه و كۆمه‌ڵگه‌دا به‌كار بهێنێت.
* رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها ئامانجی وایه له‌پاڵ بابه‌ت و كێشه سیاسییه‌كاندا، رووبه‌رێكی گونجاو بۆ بابه‌ت و باسه فیكرییه‌كان ته‌رخان بكات و له‌وباره‌یه‌وه ده‌رگای گفتوگۆی فیكریی له پێناو په‌ره‌پێدانی گیانی پێكه‌وه‌ژیان و دیالۆگی نێوان بیروبۆچوونه جیاجیاكان بكاته‌وه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی بابه‌ته فیكرییه‌كانیش لای خوێنه‌ری كورد به پاڵ كێشه و قه‌یرانه سیاسییه‌كانه‌وه، به‌ومانایه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی ته‌نها كێشه و قه‌یرانی تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵات یان چه‌ند گرووپ و بابه‌تێكی سیاسیی نین، به‌ڵكو یه‌ك له كێشه دیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی بوونی قه‌یرانی فیكریی گه‌وره‌یه، وه‌كو دواكه‌وتوویی، توندڕه‌ویی و په‌ڕگیریی و نه‌بوونی رۆشنبیرییه‌كی مه‌ده‌نیی، كه ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی گرنگی سه‌رجه‌م قه‌یرانه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانه.